قوباد تاڵەبانی: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم رایگەیاند، پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

قوباد تاڵەبانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: لەگەڵ د. محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختمان کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و رێزگرتنی لایەنەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە: “بە پێویستیشمان زانی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن تا ئاستی متمانەی هاوڵاتییان و لایەنە سیاسییەکان بە پرۆسەکە بەهێزتر ببێت”.

رۆژی هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، رۆژی یەکشەممە 20ی تشترینی یەکەم، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم جارێكی دیكە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوومەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم جارێكی دیكە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوومەوە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر