دارایی هەرێم: زیاتر لە ٧٧ ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان بۆ بەغدا نارد



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە بڕی ٧٧ ملیار و٨٤٣ ملیۆن و ٧٦١ هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بە پێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، مانگانە هەرێمی کوردستان پشکی حکومەتی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی بۆ عێراق دەنێرێت.

قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵان‌ ده‌دات
پێت قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵان‌ ده‌دات
خانەنشینیی سەربازی بۆ مانگی ئەیلوولیش هاوتای عێراق ناکرێت
دوات خانەنشینیی سەربازی بۆ مانگی ئەیلوولیش هاوتای عێراق ناکرێت
پەیوەنیدر