خانەنشینیی سەربازی بۆ مانگی ئەیلوولیش هاوتای عێراق ناکرێت



بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند، بۆ مانگی ئەیلوولیش مووچەی خانەنشینیی سەربازیی هەرێم هاوتای عێراق ناکرێت و بە خشتە کۆنەکە ئامادە کراوە.

عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە بە “تۆڕی میدیای خەڵک”ی راگەیاند: بۆ مانگی ئەیلوولیش مووچەی خانەنشینیی سەربازی هاوتای عێراق ناکرێت، لەبەر ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو دەبێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە هەموو چین و توێژەکانەوە هاوتای عێراق بکرێت.

عەزیز عەلی، ئەوەشی خستەڕوو، عێراق داوای لە هەرێم کردووە تا ساڵی تازە سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە لیستی مووچە چارەسەربکات، لەبەر ئەوە هەوڵدەدرێت پێش ئەو وادەیە گرفتەکان چارەسەربکرێن، بەڵام ئەوەش بەپێی رێککەوتن و لێکتێگەیشتن دەبێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لیژنەیەک هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی، کەی گەیشتنە ئەنجام ئەوکات هاوتاکردنەکە دەستپێدەکات.

وتیشی: بابەتەکە بە بڕیار راگیراوە و دەبێت بە بڕیاریش دەستپێبکاتەوە.

دارایی هەرێم: زیاتر لە ٧٧ ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان بۆ بەغدا نارد
پێت دارایی هەرێم: زیاتر لە ٧٧ ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان بۆ بەغدا نارد
زیاتر لە660 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوەی خاشاك خەرجكراوە
دوات زیاتر لە660 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوەی خاشاك خەرجكراوە
پەیوەنیدر