وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم دەڵێت؛ لە پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، بڕی زیاتر لە 660 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوەی خاشاك خەرج كراوە.
لە راپۆرتێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە؛ نزیكەی 28 هەزار هەلی كار لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خاشاكدا بۆ هاونیشتمانیان ڕەخسێندراوە و ڕۆژانە 9 هەزار و 200 كەس وەک هێزی کار بەشداربوون لە پرۆسەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکدا.
بەپێی ڕاپۆرتێكەئ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار؛ ڕۆژانە زیاتر لە 2700 ئامێری مامناوەند و قورس كار لەو پرۆسەیەدا دەكەن و نزیکەی 28 هەزار هەلی کاریش لەو بوارەدا بۆ هاووڵاتییان ڕەخسێندراوە.
هاوکات بڕی خاشاکی کۆکراوە لە ڕۆژێكدا 6 هەزار و 829 تۆن بووە و بڕی خاشاکی دروست بوو بۆ هەر تاکێک لە ڕۆژێکدا بە نزیکەی (١١,١) کگم دەخەمڵێندرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژهکانی خاوێنکردنهوه و کۆکردنهوه و گواستنهوه و داپۆشینی خاشاکی بۆ 36 زۆنی کۆکردنەوە دابەشکردووە كە ڕۆژانە 9 هەزار و 200 كەس وەک هێزی کار بەشدارن لە پرۆسەی کۆکردنەوەی خاشاکدا.