کەشناسی ڕایدەگەیەنێت کە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە سنووری دهۆک و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕینیش نمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەنەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکان.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەسنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی دهۆک بەتایبەتی و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران و هەورە تریشقەی پچر پچر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى