دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراک لە سلێمانی دەستیپێكرد



دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی تەمموز لە سلێمانی دەستیپێكردووە و بەڕێوەبەری خۆراكیش سلێمانیش زانیاری لە بارەی مادەكانەوە دەخاتەڕوو.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵك”ی راگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە دەستیان بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی تەمموز بە داتای مانگی ئەیلوول كردووە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.

وتیشی: “خۆراكی 32 بنكە لای ئێمەوە مادەكانیان بۆ دەچێت، كە زیاتر لە دوو ملیۆن و 70 هەزار كەسە، بۆیە پڕۆسەكە پێی دەچێت و 20 بۆ 25 رۆژی دەوێت”.

باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا بنكەكانی یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج، سەبەتەی خۆراكیان پێگەیشتووە و لەم هەفتەیە سەنتەری شار تەواو دەبێت.

لە بارەی ماددەكانیشەوە کامەران فەتاح وتی پێکهاتوون لە “برنج، شەكر، زەیت، دۆشاو، نیسك و لەتكە نۆكی تیایە، ئەگەرچی بڕیاربوو كە نۆك و ماشی-یش بۆ بەشەخۆراك زیاد بكرێت، بەڵام لە بەغداوە ئاگاداریان كردینەوە كە ماش نەماوە و دەكرێت بە نیسك و لەتكە نۆك قەرەبووی بكەینەوە”.

کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و باران دەبارێت
پێت کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و باران دەبارێت
ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
دوات ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیوەندیدر