سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە سەرۆكی هەرێم دەچێتە توركیا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە زاری دڵشاد شەهاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی چوار شه‌ممه 2024/10/16 به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه.
ڕاشیگەیاندووە، هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا لەكاتێكدایە، كە تەنها چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هاوكات زیاتر لە ساڵێكە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیا ڕاگیراوە.