مامۆستایانی ناڕازی ڕاستی و دروستی فۆڕمی تەوتین لە سلێمانی بڵاودەكەنەوە



ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، لە بەغدا و هەولێر بەدواداچوونیان بۆ ئەو فۆڕمی تەوتین-ە كردووە، كە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە دابەشكراوە و بەم زووانە زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەدواداچوون بۆ ڕاست و دروستیی ئەو فۆڕمەی بەناوی تەوتینی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بانکە فیدڕاڵییەکان، بەشێوازی ئەلکترۆنی بۆ فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیە نێردراوە بەناوی بانکی TBIەوە دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ نوێنەرانی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغداد و سلێمانییان کردووە. لەوپێناوەشدا؛ بە زووترین کات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیارییەکان بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو.

لەدوای وتەكانی سەرۆكی یەكێتی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كۆیە بۆ ڕەتكردنەوەی هژەماری من و ئەنجامدانی تەوتین، دەنگۆی دەستپێكردنی پڕۆسەی تەوتین بڵاوكراوەتەوە و لە فەرمانگەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڕمێك بڵاوكراوەتەوە، كە دەوترێت فۆڕمی تەوتینی مووچەیە لە بانكی (تی بی ئای)ی عێراقی.

مامۆستایەك، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا لینكێكی ئەلیكترۆنییان بۆ نێردراوە تاوەكو پڕی بكەنەوە، كە گوایە فۆڕمی ئەلیكترۆنی هەژماری منە و پێیان وتراوە تا ڕۆژی پێنج شەممە پڕی بكەنەوە.

لای خۆشیەوە، كارمەندێكی تەندروستی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “داوای كارتی نیشتمانی و زانیارییان لێ‌ كراوە و فۆڕمێكیان نیشان داوین، كە فۆڕمی تەوتینی مووچەیە و لەلایەن یەكە ژمێریارییەكانەوە بۆ كارمەندانی تەندروستی پڕدەكرێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
لاهور شێخ جه‌نگی: قەرزداری سلێمانیم و بەژیانم ئەو قەرزە دەدەمەوە
دوات لاهور شێخ جه‌نگی: قەرزداری سلێمانیم و بەژیانم ئەو قەرزە دەدەمەوە
پەیوەندیدار