سهرۆكی بهرهی گهل داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات نەترسن، چونكە “مووچە و ژیانتان لای ئەو دوو حزبە نەماوە و چۆتە بەغدا” و دهشڵێت: سهرانی پارتی و یهكێتی به ساخته باسی نهتهوه و نیشتیمان دهكهن.
لاهور شێخ جهنگی، سەرۆكی بەرەی گەل لە كەرنەڤاڵی كۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، “سلێمانی لای ئێمە شادەماری هەمو گۆڕانكاریەكە، من قەرزداری سلێمانیم و بەژیانی خۆشم بێت ئەو قەرزە دەدەمەوە، مێژوش سەلماندویەتی ئەو شارە پشتیوانی هەركەسێكی كردبێت سەركەوتووبووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەمەودوا هەركەس پۆستی گشتی هەبێت، دەبێت خزمەتكاری خەڵكی بێت یان بەرگەی شەقی گەل بگرێت”.
لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكرد، “بەگوێرەی بازاڕ و گیرفانتان باج ڕیكدەخەین و لەگەڵ بەغدا ڕێكدەكەوین و پڕۆژەی دەستوورێكی تۆكمە و پڕ مافمان ئامادەكردوە و ئامانجمانە فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵهتی لە نێوان چەمچەماڵ و سلێمانی دروست بكەین و هەر بە دەستوور ڕێگری لە سەرۆكی هەتا هەتایی دەكەین”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “سهرانی پارتی و یهكێتی به ساخته باسی نهتهوه و نیشتیمان دهكهن و لای ئەوان كوردستان بانكێكە پارەی پێ پەیدا دەكەن، بۆیە حساب بۆ هەڕەشە و فشاری یەكێتی و پارتی مەكەن و ژیان و مووچەتان لای ئەوان نەماوە و چۆتە بەغداد”.