دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێكرد



سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاندووە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم سبەینێ چوار شەممە، 16-10-2024، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دەڤەرەکە.
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دا و وەزارەتی شارەوانی ڕێنماییەكان و فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانگەكاندا دابەشكرد و بڕیاریش درا خانەنشینانیش بگرێتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكە، هەر فەرمانبەر و خانەنشینێك خزمەتی لە 8 ساڵ زیاتر بێت پارچەیەك زەوی 200 مەتری پێ‌ دەدرێت و بۆ هەر مەترێك تەنها بڕی 5 هەزار دیناری لێ‌ وەردەگیرێت.

لەئێستادا لەلایەن سەرجەم شارەوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە ڕێكاری جیاكردنەوەی زەوی دەستی پێكردووە و فۆڕمەكان لە وەزارەتی شارەوانی وردبینی تیادا دەكرێت و هەر شارەوانییەك زەوییەكانی ئامادەبێت دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بانك دەربارەی مووچە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
پێت بانك دەربارەی مووچە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا
دوات ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار