ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا



هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گوندی عەوڵاقوتی سەر بەناحیەی سەرقەڵا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە گوندی عەوڵاقوتی سەر بەناحیەی سەرقەڵای قەزای کفری، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٢١ە، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

 

دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێكرد
پێت دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێكرد
كۆمسیۆن كاتژمێرەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دیاریكرد
دوات كۆمسیۆن كاتژمێرەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دیاریكرد
پەیوەندیدار