كۆمسیۆن كاتژمێرەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دیاریكرد



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاتی دەستپێك و كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە دەنگدانی تایبەت و گشتی دیاریكرد.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بنكە و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی (2024)ی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە كراوە دەبن و كاتەكەی درێژ ناكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی هەینی 18-10-2024 دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەك شەممە 20-10-2024 دەنگدانی گشتی دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كاتی دەنگدان درێژناكرێتەوە، چونكە پڕۆسەی كردنەوە و داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بە ئەلیكترۆنییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەنگدان تەنها بە كارتی بایۆمەتری دەنگدەرەوە دەبێت و ڕێگا نادرێت بە بردنەژوورەوەی مۆبایل و كامێرا بۆ ناو وێستگە و بنكەكانی دەنگدان، تەنها لەو بنكانە نەبێت، كە بۆ ڕاگەیەندنكاران دیاری كراوە.

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا
پێت ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا
ئیسڕائیلییەکان ئاشتییان دەوێت
دوات ئیسڕائیلییەکان ئاشتییان دەوێت
پەیوەندیدار