بافڵ تاڵەبانی: سوێند بەخوا دەیاننێرمەوە لۆ مارێ‌



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرنامەی حزبەكەی بۆ دۆخی هەرێم لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند و دەشڵێت: پێنج ساڵە حكومەت نەیتوانیوە مووچە بۆ خەڵك دابین بكات و بە پارتی دەڵێت: “ئەو گەندەڵیەی كەمینەیەكی پارتی دەیكات بنڕی دەكەین”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە كەرنەڤاڵی كۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر سەرجەم كاندیدەكانی حزبەكەی لەسەر ستەیج ناردە خوارەوە بۆ ناو جەماوەری حزبەكەی و وتی، “شوێنی ئێوە لەناو خەڵكە”.

وتیشی، ” تەماشای یەكێتی بكەن چەند بەهێز بووە و سەركەوتنەكانی یەكێتی لە ڕابردوو سوتفە نەبوو، بەڵكو بە پلان و بەرنامە كاردەكات.

سەرۆكی یەكێتی سوێندی خوارد، كاك مەسرور بە “لا الە الا الله” دەتوەستێنم و وتیشی، “سوێند بەخوا دەیاننێرمەوە لۆ مارێ‌”.

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە بەرنامەی حزبەكەی وتی، “ئەمنیەتی هەرێم دەپارێزین و حكومەت دەبێت شەفاف بێت و پارەی نەوت و ئەو غازەی ناهێڵم بیدزن دەبێت بچێتە پەرلەمان و پێویستمان بە ڕیفۆرمە لە دادگاكان، توخوا ئەوە دادگایە هەمانن؟”.

وتیشی، “گەورەترین كێشەی كارەبا هەیە، واز لەوەش بێنە ئەرێ‌ ئێوە ئاوتان هەیە؟ بەردەوام دەچمە بەغدا و مووچەتان بۆ دەهێنم لەكاتێكدا پێنج ساڵە حكومەت نەیتوانیوە مووچە بۆ خەڵك دابین بكات”.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی ئاڕاستەی پارتی كرد و وتی، “بە سێ‌ ساڵ ئێوەمان خستە سەر ئەژنۆ و ئەو گەندەڵیەی كەمینەیەكی پارتی دەیكات بنڕی دەكەین”.

بافڵ تاڵەبانی بۆ هاووڵاتیان پەیامی ئەوەبوو، “تەنها كاتم پێ‌ بدەن، هەڵبژاردنی ئەمجارە تەزویری تیاناكرێت و بڕۆن تاقیمان بكەنەوە و سیقەتان بەمن و یەكێتی هەبێت نیو كاتژمێر دەنگدان بەرامبەر بە چوار ساڵ خزمەت”.

بافڵ تاڵەبانی ئاشكراشی كرد، بڕۆن دەنگ بدەن و سندوقەكان پڕكەن لە دەنگ، چونكە هەڵبژاردنی پێشوو نزیكەی 35% دەنگی داوە، بۆیە ئەگەر 20%ی خەڵكی تر بچێت بۆ دەنگدان بەوەش دەنگەكانی پارتی كەم دەكات، چونكە دەنگی ئەوان جێگیرە و ئەگەر خەڵكی تر بچێت بۆ دەنگدان دەنگەكانی ئەوان كەم دەكات.

ڕاشیگەیاند، پارتییە ڕاستەقینەكان و شێخەكانی بارزان و كەسوكاری شەهیدانی پارتی، من باشترین هاوڕێم و خراپترین دوژمنم، بەڵام من دژی ئەم تاكڕەوییەم، ئەوەتا حزبەكەیان یەكێكە لە حزبە هەرە دەوڵەمەندەكانی ئەم ناوچەیە، ئایا ئێوە دۆختان باشە؟

ئەوەشی خستەڕوو، عەزێتی كادرانی یەكێتی دەدرێت لە دهۆك، بەڵام ئێمە ڕێز لە كادرەكانیان دەگرین لە سلێمانی، ئێمە دەمانەوێت ڕێكبكەوین، كەچی ئەوان لەگەڵ ئەوانە ڕێكدەكەون كە جنێومان پێ‌ دەدەن، بزانن چییان بە خۆم و خێزان و منداڵەكانم كردووە و چی قسەی ناشرینە پێمان دەوترێ‌.

ئیسڕائیلییەکان ئاشتییان دەوێت
پێت ئیسڕائیلییەکان ئاشتییان دەوێت
بارزانی: نابێت دوای هەڵبژاردن ئەم فەوزایە لە هەرێم بمێنێت
دوات بارزانی: نابێت دوای هەڵبژاردن ئەم فەوزایە لە هەرێم بمێنێت
پەیوەنیدر