دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوکی ڕەتکردەوە.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوکی سەبارەت بە گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ سەر میلاكی عێراق ڕەتكردەوە.
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە لە سكاڵاكەیاندا داوایان كردووە، دۆسیەی گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیراساتی كوردی لە وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵی یەكلایی بكرێتەوە و پابەند بكرێت سەرجەم پێداویستییەكان لەڕووی كارگێڕی و داراییەوە بۆ پڕۆسەی گواستنەوەیان دابین بكات.
دادگای فیدڕاڵی لە داواكەدا بڕیاری داوە بە “ڕەت كردنەوەی داواكە بەهۆی ئەوەی لە تایبەتمەندی ئەوان نییە”.