ئەفریقا كۆچ دەكات



 

تادێت ڕێژەی كۆچكردنی گەنجەكانی خۆرئاوای كیشوەری ئەفریقا ڕووە و ئەوروپا ڕوو لە زیادبوونە.

لە ڕێگەی كەسانی شارەزا لە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەیان ئۆتۆمبێل ڕۆژانە 800 كیلۆمەتر لە ماوەی چوار بۆ پێنج ڕۆژدا لە وڵاتانی خۆرئاوای كیشوەری ئەفریقاوە دەبڕن تا دەگەن بە سنوورەكانی جەزائیر و لیبیا لەوێ سەرنشینەكان دادەبەزێنن و بە چارەنووسێكی نادیاریان دەسپێرن.

كۆچبەرەكان بەسەر هەر ئۆتۆمبێلێكدا دابەش دەكرێن بەشێوەی گرووپی بچووك بچووك كە بۆ هەر یەكێكیان 20 كۆچبەر دادەنرێت.

دوای گەیشتن بە كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست لە باكووری كیشوەرەكە، لە جەزائیر و لیبیاوە گەشتێكی نوێ دەستپێدەكات، گەشتێك پێویستی بە كات و پارە و وریاییەكی زۆر هەیە، ئەفریقاییەكان لە ڕێگەی زنجیرەی دووەمی قاچاخچییەكانەوە، گەشتێكی نوێ لە ڕێگەی بەلەمی بچووكەوە لە دەریاوە دەست پێدەكەن.

ئەوان لە خەیاڵەكانیاندا دوو شت هەیە، یان بەدیهێنانی خەونی ئەوروپا یان كابوسی مردن و كۆتایی ژیانیان لە نێوان شەپۆلە كەوتووەكانی دەریای سپی ناوەڕاستدا.

لە لایەكی دیكەوە ڕێژەی بێكاری لە ئەفریقا بە شێوەیەكی ترسناك زیاد دەكات و لە هەندێك وڵاتدا دەگاتە زیاتر 40%، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی دابەزینی تێكڕای گەشەی ساڵانەی كیشوەرەكە لە ٤.١% لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٣.٣% لە ساڵی ٢٠٢٢ دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی پەتا و وشكەساڵی بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، جەنگی تیرۆر، شەڕە ناوخۆییەكان و جەنگی ئۆكراین.

ئابووریناسان، ئاماژە بە تێكچوونی بارودۆخی زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا دەكەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان، هەروەها دابەزینی بەهای كرێ لە ژێر ڕۆشنایی بەرزی ڕێژەی هەڵاوساندا بە تێكڕا 14%.

خۆشبەخت و بێبەختانی جیهان كێن؟
پێت خۆشبەخت و بێبەختانی جیهان كێن؟
نزیكەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
دوات نزیكەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
پەیوەنیدر