بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوول بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوولی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکاری کارگێڕییە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا شایستەی ھەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم بانکی ناوەندی.و حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی ئەیلوول خەرج دەکات.
وتیشی: “مانگەکانی دیکەی ساڵی ٢٠٢٤ ھیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی ھەرێمدا نابێت و لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقدا دابەش دەکرێت”.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی 305 ملیار دیانر کورتهێنانی هەیە.