مەسرور بارزانی: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئارام و دوور لە ساختەکاریی دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێشوازی لە محەمەد حەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد و “وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کورستانمان لە پێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ دووپات کردەوە”.

وتیشی: “جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە”.

نوێنەری تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەش و جوانی پێشکەوتن و ئاوەدانییە و دەکرێ ببێتە مۆدێلێک بۆ هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق.ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، تەوەرێکی کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری.

وتیشی: “بیروڕامان لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق کە بڕیارە لە 20 ی نۆڤيمبەری ئەمساڵ بکرێت، ئاڵۆگۆڕ کرد. جەختمان کردەوە کە پشتیوانیی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەکەین بەڵام دەبێت تەنیا لە پێناو پێشخستن و پەرەپێدانی خزمەتگوازییەکان و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتیی و پێکهاتەکانی عێراق بێت و بۆ هیچ مەبەست و ئامانجێکی سیاسی بەکارنەهێنرێت”.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆی هەرێم
پێت ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆی هەرێم
پەیامێک لە ناتۆوە بۆ پوتین
دوات پەیامێک لە ناتۆوە بۆ پوتین
پەیوەنیدر