پەیامێک لە ناتۆوە بۆ پوتین



سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی ڕووسیا هاوپەیمانیەکەمان ناترسێنێت، جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتییە بەهێزەکانیان بۆ کیێڤ.

 

مارک ڕوتێ سکرتێری گشتی ناتۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئەڵمانی ڕوونیکردەوە: پەیامم بۆ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەوەیە کە بەردەوام دەبین، تائەوەی پێویستە بیکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی ناوبراو نەتوانێت ئەوەی دەیەوێت جێبەجێی بکات و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئۆکراین سەربکەوێت.

 

ڕوتێ لە بنکەیەکی ئەمریکییەوە ئەم قسانەی کرد کە میوانداری بارەگای نوێنەرایەتییەکی نوێ دەکات بەناوی (یارمەتی و ڕاهێنانی ئاسایشی ناتۆ بۆ ئۆکراین)، کە هەماهەنگی پشتیوانی سەربازی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ دەگرێتە ئەستۆ.

 

دیپلۆماتکاران پێیان وایە ڕادەستکردنی هەماهەنگی هاوکارییە سەربازییەکان بە ناتۆ ڕەنگە کاریگەریی هەبێت بۆ دابینکردنی زۆرترین هاوکاری سەربازی بۆ کیێڤ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمریکا هێزی باڵادەستە تیایدا.

 

لە ئیستادا بنکەی ڤیسبادن لە ئەڵمانیا یەکەیەکی ئەمریکیی جێگیرکراون کە بەرپرسە لەو موشەکە دوور مەودایانەی واشنتۆن بەشێوەیەکی کاتی لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە لە ئەڵمانیا جێگیری دەکات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی مووشەکەکانی ڕووسیا کە لە نزیک کالینینگراد جێگیرکراون، نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە بەرلینەوە دوورە.

 

ڕوتێ کە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠٢٤ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا بووە، وتی گرنگە ناتۆ تەواوی تواناکانی هەبێت کە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی ڕووسیا.

مەسرور بارزانی: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت
پێت مەسرور بارزانی: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت
“سەری مارەکە دەپەڕێنین”
دوات “سەری مارەکە دەپەڕێنین”
پەیوەندیدار