شارەزایەکی کەشناسی: کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشوهەوا بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، کەشێکی ناسەقامگیر ناوچەکانی باکووری هەرێم دەگڕێتەوە ڕێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە، بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەگەری هەیە تەنها وشکە سەرما و ئاسمانیش تەنها هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بباڕێت.

باسی لەوەشکردووە، لە ڕۆژی پێنجشەممە، بای باشوور و باشووری ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و خێرایی با بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت لە دەشتایەکان و ناوشار نزیک دەبێتەوە لە 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە نزیک دەبێتەوە لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بە پێی کات و شوێن گۆڕانکاری ڕوودات و هەروەها بەهۆی خێرایی باوە تەپوتۆز و ناڕوونی لە ناوچەکە دروست دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، دەشڵێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەرناوچەکانمان پلەکانی گەرما بۆ 9 پلە نزم دەبێتەوە لەڕۆژدا فێنک دەکات و لە شەواندا سارد ئەبێت کەشێکی زستانە دروست دەبێت.

“سەری مارەکە دەپەڕێنین”
پێت “سەری مارەکە دەپەڕێنین”
کەشناسی: باران دەبارێت
دوات کەشناسی: باران دەبارێت
پەیوەندیدار