سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 410 تۆن خۆراک و دەرمانی خراپ و بەسەرچووداگیراوە



لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 63 هەزار جار سەردانی شوێنە جیاوازەکانیان کردووە و دەستیان بەسەر زیاتر لە 410 تۆن خواردن و خواردنەوە و دەرمانی خراپ و بەسەرچوودا گرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە 1ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوول 63 هەزار و 539 سەردانیان بۆ شوێنەکانی سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئەنجام داوە و تێیدا پێنج هەزار پسوڵەی سەرپێچی و دوو هەزار و 383 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەو ماوەیەدا 185 شوێن بە کاتی داخراون و 19 حاڵەتیش ڕووبەڕووی یاساکراونەتەوە و دەستیش بەسەر 410 تۆن 468 کیلۆگرام بابەتی خراپ و نەشیاو و بەسەرچوودا گیراوە کە لە خواردن و خواردنەو و دەرمان و بابەتی جوانکاری و پاککەرەوە پێکهاتوون.

کەشناسی: باران دەبارێت
پێت کەشناسی: باران دەبارێت
“لە ئێستاوە خۆتان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەبکەن”
دوات “لە ئێستاوە خۆتان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەبکەن”
پەیوەندیدار