فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەرکرا



بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕاستیی ئەو تۆمارە دەنگییەی کە باس لە وەرگرتنی بەرتیل دەکات، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق دەرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیای عێراق بڵاویکردەوە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت دەرچووە.

هۆکاری فەرمانەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ئەو تۆمارە دەنگییە دەگەڕێتەوە کە دەگوترێت حەیدەر حەنونە و تێیدا باس لەوە دەکات کە بەرتیلی وەرگرتووە.

پێشتر حەنون ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی بەدواداچوونەکانی بۆ دۆسیەی گەندەڵی دەکرێتە ئامانج و ئەو تۆمەتانەشی کە ئاڕاستەی دەکرێن، ڕەتدەکاتەوە.

ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانی “بەهێز” دەداتە ئیسڕائیل
پێت ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانی “بەهێز” دەداتە ئیسڕائیل
قائانی دەرکەوتەوە و کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا
دوات قائانی دەرکەوتەوە و کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا
پەیوەندیدار