قائانی دەرکەوتەوە و کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا



فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەرکەوتەوە و کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە باسیان لە کوژران یاخود دەستبەسەرکردنی دەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا فەرمی ئێران دیمەنی ڕاستەوخۆی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لە تارانی پایتەخت بڵاوکردەوە کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی هێنانەوەی تەرمی عەباس نیلفروشان، فەرماندەی باڵای پاسداران کرد کە لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر حەشارگەیەکی حزبوڵای لوبناندا، لەگەڵ حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی ئەو حزبەدا کوژرا.

دەرکەوتنی قائانی کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە بە درێژایی دوو هەفتەی ڕابردوو لەسەر چارەنووسی دروستببوون. سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە قائانی لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کۆژراوە و پاشان ڕاگەیەندرا، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ئاشکرابوونی شوێنی نەسروڵا و هاوڕێکانی، قائانی دەستبەسەرکردووە.

بەدەرکەوتنیشی هەواڵی کوژرانی ڕەتکردەوە، بەڵام هێشتا ڕاستی و دروستی، پرسی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، یەکلانەبووەتەوە.

ئیسماعیل قائانی، کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانە و پلەی عەمیدە، لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا پلەی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی وەرگرت.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەرکرا
پێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەرکرا
هەڵمەتی بانگەشە ڕادەگیرێت
دوات هەڵمەتی بانگەشە ڕادەگیرێت
پەیوەندیدار