هەڵمەتی بانگەشە ڕادەگیرێت



هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگیرێت و ئەمڕۆش دوا ڕۆژە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، دوایین ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان و دەبێت حزب و کاندیدەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە بانگەشە ڕابگرن.

هاوکات ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان کە بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا دوێنێ 112 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتبووە وە.

بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بۆ دەستنیشانکردنی 100 پەرلەمانتار بەڕێوەبچێت.

قائانی دەرکەوتەوە و کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا
پێت قائانی دەرکەوتەوە و کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا
سەرما و باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
دوات سەرما و باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار