سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كێیە؟



 

دوای مشتومڕێكی زۆر ‌و دوای ١٥ خولی دەنگدان، كیڤن مەكارسی كۆماریخواز بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵبژێردرا.

شەوی هەینی لەسەر شەممە، كۆتایی بە مشتومڕ و ناكۆكی نێو كۆمارییەكان هات كە بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێنەرانەوە سەریهەڵدا، بەشێك لە كۆمارییەكان دژایەتی بەربژێرەكەیان دەكرد بەهۆی نزیكی لەسەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە.

جۆ بایدن، سەرۆك كۆماری ئەمریكا پیرۆزبایی لە ماكارسی كرد و داوای لێكرد “بەرپرسیارانە و لە بەرژەوەندی ئەمریكاییەكان كاربكات”، ئامادەیی خۆی بۆ كاركردن لەگەڵ كۆمارییەكان دەربڕی.

بە ئەوەش كۆتایی بە دۆخێكی گرژ و ئاڵۆز هات كە لە ماوەی زیاتر لە ١٦٠ ساڵی ڕابردوودا  ئەنجومەنی نوێنەران بە خۆیەوە نەبینیوە، بۆیە پێشبینی مشتومڕێكی زۆر چالاك لە ئەنجومەنی نوێنەران لە دوو ساڵی داهاتوودا دەكرێت.

مەكارسی كێیە:

– كیڤن مەكارسی لە ٢٦ی یەنایەری ١٩٦٥ لە شاری بەیكەرسفیڵدی ویلایەتی كالیفۆرنیا لەدایكبووە.
-لە زانكۆی كالیفۆرنیا بەشی كارگێڕی بازرگانی خوێندوویەتی.
-لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەكەمجار بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا.
-لە ساڵی ٢٠١٤ بووە سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
-ئەو لایەنگری سەرەتایی دۆناڵد ترەمپ بووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ساڵی ٢٠١٦.
-لە ساڵی ٢٠١٩ وەك سەرۆكی كەمینەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.
-دوای سەركەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٢٠، مەكارسی پشتگیری لە هەڵوێستی ترەمپ كرد كە ڕەتكردنەوەی سەركەوتنی بایدن و بەشداریكردن لە هەوڵە یاساییەكان بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەنجامەكان.
-دواتر مەكارسی ئیدانەی هێرشكردنە سەر كاپیتوڵی لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا كرد.

نزیكەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
پێت نزیكەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووی دا
دوات شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووی دا
پەیوەنیدر