لاهور شێخ جەنگی: بەڵێن بێت پارە دزراوەکان دەگێڕینەوە



سەرۆكی لیستی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، هەمیشە باوەڕم وابووە لە هەولێرەوە گۆڕانکاری دەکرێت و بە هێزە ئەمنییەكانیش دەڵێت: لە سەرەتای هاتنی گۆڕان ئێمە لە دەزگای زانیاری نەماندەزانی کێ دەنگی بە گۆڕان داوە.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە وتاری بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە هەولێر ڕایگەیاند، هەمیشە باوەڕم وابووە لە هەولێرەوە گۆڕانکاری دەکرێت و خەڵکیان وا تێگەیاندووە هەولێر و دەوروبەری ناوچەی پارتین و دەبێت هەمووان تەسلیمی پارتی بن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو حزبانەی لە سلێمانی قەتیسبوون پووکاونەتەوە و دۆخمان لە هەموو شارەکانی کوردستان باشە.

لاهور شێخ جەنگی جەختیشی كردەوە، ئەوەی دەگوترێت فڵانە شوێن موڵکی فڵانە حزبە وەهمە، چونكە تەنها خوا و خەڵک خاوەنی ئەم خاکەن و دەشڵێت: “دەمەوێت ئەو بەربەستە تێکبشکێنم لە نێوان بادینان و سۆراندا دروستکراوە”.

وتیشی، “لەنێو یەکێتیش باوەڕم وابوو هەولێر بکەینە چەقی ململانێی سیاسی و من ناڵێم هەولێر وەردەگرینەوە، بەڵكو من دەڵێم دەبێت هەولێر ببێتەوە بە هی هەموو خەڵکی کوردستان”.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر ڕێگای دیموکراسی بگرن، ڕێگای دواتر ڕاپەڕینە، چونكە تووڕەیی میلـلەت هیچ هێزێک نییە ڕێی لێ بگرێت”.

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكیش ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات و دەڵێت: “پێموایە دەبێت گۆڕانکاری لە هێزی ئەمنییەوە دەستپێبکات و لە سەرەتای هاتنی گۆڕان ئێمە لە دەزگای زانیاری نەماندەزانی کێ دەنگی بە گۆڕان داوە، بۆیە کەس ناتوانێت هێزە ئەمنییەکان نانبڕاو بکات”.

دووپاتیشی كردەوە، “ئەگەر لە دەنگدانی تایبەت تۆڵە لە پارتی و یەکێتی بکەنەوە گۆڕانکاری ڕیشەیی ڕوودەدات

لاهور شێخ جەنگی وتیشی، “پارە دزراوەکان دەگەڕێنینەوە و باج کەم دەکەینەوە”.

ڕەفعەت عەبدوڵڵا: دوای هەڵبژاردن هەژماری من كۆتایی دێت
پێت ڕەفعەت عەبدوڵڵا: دوای هەڵبژاردن هەژماری من كۆتایی دێت
هاتووچۆی هەڵەبجە چەند ژمارەیەكی ئۆتۆمبێل بە تیروپشك دەفرۆشێت
دوات هاتووچۆی هەڵەبجە چەند ژمارەیەكی ئۆتۆمبێل بە تیروپشك دەفرۆشێت
پەیوەندیدار