ئاگرێكی گەورە لە كارگە و چەند كۆگایەكی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی كەوتۆتەوە و پارێزگاری سلێمانی داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان دەكات و دەڵێت: لە شوێنی ئاگرەكە دووربكەونەوە تا تیمەكان كاری خۆیان بكەن.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا و لە شوێنی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكە ڕایگەیاند، “داوادەكەم هاووڵاتییان لە شوێنی ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازیی دووربكەونەوە تاوەكو تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”.
راشیگەیاند، شارەوانیی سلێمانیمان ئاگاداركردۆتەوە، كە هاوكاریمان بكەن و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە”.
وتیشی، “تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵدەدەن ئاگڕەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەكان نەزانراوە”.