بافڵ تاڵەبانی: غەدرێكی زۆر لە پارێزگای دهۆك كراوە



سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بە خەڵکی دهۆک ڕاگەیاند و دەڵێت” هاتوین ڕزگارتان بکەین”.

بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە پاریزگای دهۆک ڕایگەیاند، مام جەلال بوو دهۆکی کرد بە پارێزگا، زانکۆی دهۆک کاک کۆسرەت دایمەزراند، ئەی ئەوان چیانکردووە، جیاوازییەکی گەورەیان لە نێوان خەڵکی هەژار و دەوڵەمەند دروستکردووە.

بافڵ تاڵه‌بانی، دەشڵێت، “چوینه‌ته‌ دهۆك تا ئه‌و رژێمه‌ دیكتاتۆره‌ ده‌ربكه‌ین و تەنها یەكێتی دەتوانێت كۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت، میللەت چیتر بەرگەی ئەم زوڵمە و ستەمە ناگرێت وغەدرێكی زۆر لە پارێزگای دهۆك كراوە”.

بافڵ تاڵه‌بانی ڕاشیگەیاند، هاوڵاتیانی دهۆك خۆڕاگرن نەك پارتی، ئەو حزبە یەكڕیزی نازانێت، یەكێتی ئەو شارە لە ڕژێمی پۆلیسی ڕزگار دەكات”.

ئەوەشی خستەڕو، پێش دوساڵ داواكاریەكی شەخسیم لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی هەبوو، داوام كرد لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریایی دیموكرات یەكدی ببنن، بەڵام ڕاوێژكارەكانی باش نەبون و بەقسەی نەكردم.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، نەیارانمان لێمان تۆقیون، هەمووان دەزانن سیاسەتی ئێمە جیاوازە و لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.

 

لەناوچەی پیشەسازی ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە
پێت لەناوچەی پیشەسازی ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە
عەلی باپیر: تەوتین جێگیر دەکەین
دوات عەلی باپیر: تەوتین جێگیر دەکەین
پەیوەنیدر