ئەمیری کۆمەڵی دادگەری لە میانی بانگەسەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە سەروەتی مرۆیی سەر زەوی و ژێر زەوی بە چیا و سروشت و بەرهەمی کشتوکاڵی، بەڵام جێی داخە ڕێژەی هەژاری لە سەرجەم ناوچەکان ڕووی لە زیادبوونە.
ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی عێراق ئاڵۆزە و ئەگەری زۆری هەیە تێوەبگلێت لە شەڕێکی نەویستی ناوچەیی، بۆیە دەبێت یەکبین و تەبابین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشهاتە مەترسیدارە.
عەلی باپیر ڕاشیگەیاند، ئێمە بونیاتی کارەکانمان لەسەر خزمەتکردنی خەڵک و تەبایی داناوە، وەرن با تەبابین و چیتر ئەم خێر و بیرە بەدەست دوژمن و خائین نەبێت، با سەرجەم بەڵێنەکانتان کرداری ڕاستگۆیانەی تێدابێت.
وتیشی’ هەندێل لایەنی حزبی هەن بە قسە هەژماری من ڕەتدەکەنەوە، بەڵام بە کردار بەزۆر بە فەرمانبەرانی پردەکەنەوە، ئەوەی بژێوی خۆی بەدەست نەبێت بڕیاری خۆی بەدەست نییە، ئێمە بابەتی تەوتین جێگیر دەکەین بۆئەوە بە زەبری مووچە کۆیلایەتی بەسەر کەسدا نەسەپینرێت.
جەختیشی کردەوە، مەرج نییە ئەوەی حوکم و حکومڕانی و دەسەڵاتی بەدەستە زۆردار و ستەمکاربێت، بەڵکو کەسانێک هەن هیچ بەدەستن و بانگەشەی گەورە دەکەن بەڵام گەر دەسەڵاتیان هەبێت زۆر خراپتر دەکەن.
وتیشی، خۆتان بەکۆیلەی کەس مەزانن ئەو مووچەیەی وەریدەگریت گەر بە حەقی خۆت نییە وەریمەگرە، گەر حەقی خۆتە سەربەرزبە و خۆت بە کۆیلە مەزانە .