نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی: تەنها یەکجار پارتی تاقیبکەنەوە



جێگری سەرۆکی پارتی داوا دەکات خەڵكی سلێمانی بیانکاتە هێزی یەکەم و دەڵێت”یەکجار تاقیمان بکەنەوە و ئەنجامەکەی ببینن”.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە میانی بانگەشەی حزبەکەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ یەکجاریش بێت پارتی تاقیبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە پەرۆشی ئەوەین بتوانین گەورەترین خزمەت بە سلێمانی بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، لەڕێگای هاتنم بۆ سلێمانی لەم شارەدا گوێبیستی ئەوەبووم کە دەیانووت” هەموومان بۆ ئاوەدانی بۆ خزمەت پارتیبوونێک قەرزدارین “، بۆیە ئەم دەرفەتە بدەن بە پارتی و دەستی پارتی لەم دەڤەرە بەهێزبکەن لە ڕۆژی دەنگدان، ئینجا ئێوە دەتوانن ئەنجامەکانی ببینن و پارتی لە ئاست بەڵێنەکانی دەبێت و بەڵێنەکانمان جێبەجێدەکەین.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، ئێمە بێ کەمووکوڕی نەبوین و نابین و داوای لێبوردن لە کەمتەرخەمییەکانمان دەکەین، لەهەمان کات کار بۆ ئەوە دەکەین هاووڵاتیان لە ئاڵۆزی سیاسی و هاتوو هاواری بێهودە ڕزگاربکەین و سلێمانی لە قۆناغی ئێستا بگوازنەوە بۆ قۆناغی باشتر.

جەختیشیکردەوە، یەکڕیزی و یەکدەنگبوون و پێکەوەیی هەموومان دەتوانێن کوردستان ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر بکات و بەو شێوەیە خزمەتی نیشتیمان و هاووڵاتیان دەکرێت، وەک پارتی لێرەوە ڕایدەگەیەنین دەستی ئاشتی و هاوکاری بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەین، و دەمانەوێت هەمووان پێکەوە بە ئاشتی لە خزمەتی هاووڵاتیان و کوردستان بکەین، پەیامی ڕوخێنەر لە سایکۆلۆجی خەڵکی کوردستان جێگای نابێتەوە.

عەلی باپیر: تەوتین جێگیر دەکەین
پێت عەلی باپیر: تەوتین جێگیر دەکەین
ئەمینداری یەکگرتوو: موراهیقی سیاسی عەیبەیەكی گەورەیە
دوات ئەمینداری یەکگرتوو: موراهیقی سیاسی عەیبەیەكی گەورەیە
پەیوەندیدار