شاندێکی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە بەغدایە



شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوول لە بەغدایە کە تا ئێستا دابەش نەکراوە.

ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوول تاوتوێ دەکات.

هەرچەندە لە نیوەی مانگی تشرینی یەکەمداین، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی کە بەغدا ناردوویەتی 305 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە و چاوەڕێ دەکەن تەواوکاریی پارەکە بنێرێت بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی بکەن.

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کار بۆ بەپیشەیی کردنی وەرزش دەکات
پێت قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کار بۆ بەپیشەیی کردنی وەرزش دەکات
هەرکەسێک لێت بدات،تۆش لێی بدەوە، ڕێنمایی دروست یان هاندان بۆ توندوتیژی
دوات هەرکەسێک لێت بدات،تۆش لێی بدەوە، ڕێنمایی دروست یان هاندان بۆ توندوتیژی
پەیوەندیدار