112 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 112 هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ دوا دەرفەتە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەدا نابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگیرێت کە بڕیارە 18 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە 13 کونسوڵخانە و 14 ڕێکخرا و 1550 چاودێری بیانیی، چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، تا ئێستا 112 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە کە

73 هەزاریان لە سلێمانی، 27 هەزار لە هەولێر و 12 هەزاریشیان لە دهۆکن.

کۆمسیۆن دەنگدەرانیشی ئاگادارکردەوە کە سبەینێ دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و بە پێچەوانەشەوە مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان دەفەوتێت.

هەرکەسێک لێت بدات،تۆش لێی بدەوە، ڕێنمایی دروست یان هاندان بۆ توندوتیژی
پێت هەرکەسێک لێت بدات،تۆش لێی بدەوە، ڕێنمایی دروست یان هاندان بۆ توندوتیژی
حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل
دوات حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل
پەیوەندیدار