لەگەڵ هەورە تریشقەدا، باران دەبارێت



کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات کە لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئەوەخراوەتەڕوو کە سبەینێ پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە دهۆک دەبێت کە دەگاتە 31ی سیلیزی.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی چوارشەممە نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و کەشوهەوای پێنجشەممەش هاوشێوە دەبێت.

لە لایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل
پێت حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل
کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەین
دوات کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەین
پەیوەندیدار