کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەین



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاروبارە تەکنیکی و لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان تەواوکراون و تا ئێستاش 41 سکاڵا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکان بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان تەواوکراون و 97٪ی پێداویستییەکان بۆ ڕۆژی دەنگدان ئامادەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردندا، 38 سکاڵا تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە سلێمانین و ژمارەیان 21 سکاڵایە، لە هەولێر 14 و لە دهۆکیش سێ و ڕاشیگەیاند کە سکاڵای کاندیدێک و دوو تانەش لە سلێمانی تۆمارکراون.

ئەیسەر یاسین ڕاشیگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی پارێزگەکانی هەرێمی کوردستاندا ئەو پۆستەرانەی کاندیدەکان لادەبرێن کە سەرپێچی ڕێنماییەکانیان کردووە و دواتریش پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژانی 15 و 16 و 17ی ئەم مانگە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پێداویستی و ئامێرەکانی دەنگدان بەسەر بنکەکانی هەڵبژاردندا و تۆمارکرانی ناوی بریکاری پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵی مەدەنی و سەندیکا و تۆڕەکانی چاودێری بە مەبەستی دروستکردنی باج بۆیان بەردەوامە.

بڕیارە ڕۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.

لەگەڵ هەورە تریشقەدا، باران دەبارێت
پێت لەگەڵ هەورە تریشقەدا، باران دەبارێت
نێچیرڤان بارزانی لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەرکرد
دوات نێچیرڤان بارزانی لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەرکرد
پەیوەندیدار