سەرپەرشتیارى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و دەڵێت”هیچ هێزێک نەیتوانیوە پرۆژەى بزوتنەوەى گۆڕان تێپەڕێنێت”.
کاردۆ محەمەد، سەرپەرشتیارى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا هیچ هێزێک نەیتوانیوە پرۆژەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری لە هەرێمی كوردستان تێپەڕێنێت و پێویستە ئۆپۆزسیۆن خاوەن پرۆژە بێت نەک تەنها دروشم.
ئاماژەی بەوەشدا، وەک بزوتنەوەی گۆڕان كەسانی شارەزای بوارە جیاوازەكان دەستنیشان دەکات و و دەتوانن لە ئاستى چاوەڕوانى دەنگدەرەكانیاندا بن.