ئەکرەم ساڵح:پشتگیری هەڵبژاردنێکی شەفاف دەکەین



سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردن بە بێ “غەل و غەش” ئەنجام نادرێت، بەڵام گەر ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە باشی بەڕێوە ببرێن دەرفەتی ساختەکاری کەم دەبێت.

ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22 ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و شەفافە بە جۆرێک قەبارەی لایەنەکان دەربکەوێت و خەڵک بڕیار لەبارەی قەبارەی لایەنەکانەوە بدات، ئێمە پێشتر هەڵبژاردنمان ڕەتکردەوە چونکە زانیاریمان هەبوو لەسەر دیزاینکردنی هەڵبژاردنەکە، هەڵبژاردنی دیزاینکراو ڕووکەشە و گوزارشت لە ڕای خەڵک ناکات.

ئەکرەم ساڵح دەڵێت،”ئێمە پشتگیری هەڵبژاردنێکی شەفاف دەکەین لە ژێر چاودێری کۆمیسیۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان بە جۆرێک گرفت و کێشە ڕوو نەدات، و هەوڵەکانمان خستووەتەگەڕ تا هەڵبژاردن بە شەفافی بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکان گوزارشت لە ڕای خەڵک بکات، گەر هەڵبژاردن بە پاکی بەڕێوەبچێت لایەنەکان ئەنجامەکەی قەبوڵ دەکەن.

پاساوی پێشتری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لابردنی کورسی پێکهاتەکان و هەبوونی گومانبوو لە دەستوەردانی دەرەکی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەکرەم ساڵح وتی،”پێشتر گومانمان هەبوو لە دەستوەردانی لایەنی دەرەکی لە پرۆسەی هەڵبژاردن، وەک چۆن لە هەڵبژاردنی 2018 دەستوەردان کراو گومانیش لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان هەبوو.”

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردن بێ غەل و غەش نابێت، گەر ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن بە باشی بەڕێوەبچن و ژماردنی دەستی و ئەلیکترۆنی بۆ ئەنجامەکان بکرێت، دەرفەتی ساختەکاری کەم دەبێت.

بڕیارە ڕۆژی 20 ی مانگی دەی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە ئێستادا ململانێیەکی بەهێز لە نێوان پارتی و یەکێتی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دروستبووە.

شارەوانی هەڵەبجە لیستی ناوەكانی بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیاند
پێت شارەوانی هەڵەبجە لیستی ناوەكانی بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیاند
عێراق: بەشێكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكڕین
دوات عێراق: بەشێكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكڕین
پەیوەنیدر