ئاگاداریيەک بۆ خانەنشینان



پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە (یو پی ئێن) دروست بکەن ئەگەرنا بەرپرس نابن لە مووچەی مانگی نۆ.

پارێزگای هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاگاداری هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی هێزی ۷٠ى سنوری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور دەکاتەوە، ئەوانەی (یو پی ئێن)یان نیە لە ماوەی (2) رۆژدا سەردانی بانکی هەڵەبجە و بانکی سیدصادق بکەن بۆ دروستکردنی.

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەوانەی ناویان براوە ئەگەر سەردانی ئەو ناوەندانە نەکەن خۆیان بەرپرسن لە مووچەی مانگی 9، ولە کاتی سەردانیکردنیشدا پێویستە چەند پێداویستییەکیان پێبێت.

پێداویستیەکان کە پێیان بێت:

– کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی

– پێناسی خانەنشینیان پێبێت و بارکۆدی بایۆمەتری ئەگەر هەیانبوو.

قوباد تاڵەبانی: پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنەكەی جێبەجێ‌ بكات
پێت قوباد تاڵەبانی: پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنەكەی جێبەجێ‌ بكات
ئێران: ئامادەین بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕانگێزی ئیسرائیل بهێنین
دوات ئێران: ئامادەین بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕانگێزی ئیسرائیل بهێنین
پەیوەندیدار