زانكۆی سلێمانی هەلی گواستنەوەی 21 ڕاژەی ڕاگەیاند



زانكۆی سلێمانی پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی 21 مامۆستا و فەرمانبەر هەیە لە پسپۆڕی جیاواز بۆ كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی شارباژێڕ.

بەپێی هەردوو گشتاندنی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕەزامەندی دراوە بە گواستنەوەی ڕاژەی 21 مامۆستا و فەرمانبەر لە وەزارەتەكانی دیكە بۆ سەر زانكۆی سلێمانی/ كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی شارباژێڕ.

بەپێی گشتاندنەكە، لەکۆی ئەو 21 ڕاژەیە، 8 مامۆستایان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، ئەوانەی دیکە فەرمانبەرن و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆس یان شۆفێر و كارگوزارن.

فەرمانبەرەکان بەپێی پسپۆڕی بۆ ئەم بەشانە دەگوازرێنەوە: کتێبخانە، کارگێڕی، گەنجینە، کۆمپیوتەر، ئامار، ژمێریاری، شۆفێر و کارگوزار.

ئێران: ئامادەین بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕانگێزی ئیسرائیل بهێنین
پێت ئێران: ئامادەین بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕانگێزی ئیسرائیل بهێنین
نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی
دوات نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی
پەیوەندیدار