ئێران: ئامادەین بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕانگێزی ئیسرائیل بهێنین



محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە جنێڤەوە پەیامێکی توندی بە ئیسرائیل داو وتی” ئامادەین شەڕانگێزی ئیسرائیل بۆ هەمیشە خامۆش بکەین”، و ئاماژەی بەوەشدا،  وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دامەزراندنی “تێگەیشتنێکی هاوبەشی ئەمنی” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەسرسییە مێژوویەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دروستیکردووە.

قالیباف لە وتارەکەیدا لە میانی کۆبوونەوەی یەکێتیی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی لە جنێڤ وتی، ئێمە لە ئێران ئامادەین هەوڵێکی دەستبەجێ و بەهێز بدەین بۆ دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی ئەمنی سەبارەت بەو مەترسییە مێژووییەی ئیسرائیل دروستی کردووە و دوودڵنین لە هەر هەوڵێک بۆ لابردنی ئەم مەترسییە لەسەر میللەتی ئیسلامی.

قالیباف وتیشی “دوژمن لە لاوازترین ئاستیدایە و ئێمە لە دۆخێکی زۆرباشداین بۆ کۆتاییهێنان بەم خراپەکارییە مێژووییە”.

قالیباف ڕاشیگەیاند ، ئیسرائیلییەکان هیوادارن ترس و ناتەبایی لە جیهانی ئیسلامیدا بچێنن، بەڵام ئەگەر بوێر بین و لە پشت یەکترەوە بوەستین، وڕێنەکانی ئیسرائیل بۆ هەمیشە کۆتاییان دێت.

قالیباف لە کۆتاییدا وتی، ئێمە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە خوێنی باشترین پیاوەکانمان چووینە ناو ئەم بوارەوە، جیهانی ئیسلامیش دەتوانێت بە چەند هەنگاوێکی بنەڕەتی دوژمن بوەستێنێت، پێش ئەوەی درەنگ بێت.

جێی باسە ئاستی گرژیی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، دوای ئەوەی سوپای پاسداران لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەند پیگەیەکی سەربازی لەناو ئیسرائیل مووشەک باران کرد.

ئیسرائیل دڵنیایی دا بە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و تاران لەبەرامبەردا زیاتر قاچی بەئەرزدا دا و وتی هەرهەنگاوێک وەڵامدانەوەمان لە وەڵامی پێشوو بەهێزتر دەبێت.

ئاگاداریيەک بۆ خانەنشینان
پێت ئاگاداریيەک بۆ خانەنشینان
زانكۆی سلێمانی هەلی گواستنەوەی 21 ڕاژەی ڕاگەیاند
دوات زانكۆی سلێمانی هەلی گواستنەوەی 21 ڕاژەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار