نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی



لەگەڵ هێوربوونەوەی مەترسییەكانی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، بەهای دۆلار ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە دابەزین دەكات و بەو هۆیەشەوە نرخی زێڕ دابەزیوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر نرخی زیِڕ و هەرزان بووە.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 152 هەزار و 500 دینار و هاوكات نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بە 2 هەزار و 657 دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 668 هەزار و عەیاری 21 بە 585 هەزار و عەیاری 18 بە 500 هەزار دینارە.

 

زانكۆی سلێمانی هەلی گواستنەوەی 21 ڕاژەی ڕاگەیاند
پێت زانكۆی سلێمانی هەلی گواستنەوەی 21 ڕاژەی ڕاگەیاند
پڕۆسەی ئاشتی كورد و توركیا دەستپێدەكاتەوە
دوات پڕۆسەی ئاشتی كورد و توركیا دەستپێدەكاتەوە
پەیوەندیدار