پڕۆسەی ئاشتی كورد و توركیا دەستپێدەكاتەوە



دوابەدوای ئاڵۆزبوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو نەخشەیەی بنیامین نەتانیاهۆ لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەرزی كردەوە، كە بەشێكی توركیاش دەگرێتەوە، دەوڵەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە دانوستان دەکات و هەوڵی كۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی وڵاتەكەی دەدات.

ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێرانی بە پشت بەستن بە گۆڤاری (مۆنیتۆر) لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاویكردۆتەوە، دەوڵەتی تورکیا مۆڵەتی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی‌کراوەی پەکەکە داوە تا لەگەڵ کۆنسەی سەرۆکایەتی ئەو پارتە لە قەندیل بۆ دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی گفتوگۆ بکات و ئۆجەلان-یش لەوبارەوە داوای لە کۆنسەی سەرۆکایەتی کردووە بۆ چەکداماڵین لە پەکەکە و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی.

بە گوێرەی ئەو گۆڤارە، پاش تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە دوایین هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٥، ئێستا کە دەوڵەتی تورکیا لە تەشەنەی ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی لە سەر وڵاتەکەی نیگەرانە، هەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕ و ناکۆکیی لەگەڵ پەکەکە دەدات.

ئەگەرچی ئەو گۆڤارە تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی (مەهەپە) لەگەڵ پەرلەمانتاری دەم ‌پارتی وەک نیشانەیەک بۆ ئاشتەوایی لێک دەداتەوە، بەڵام هەندێک لە ڕێبەرانی کورد و لەوانەش ئەحمەد تورک بە گومانەوە دەڕواننە ئەو پرسە و ئەم کارە بە تاکتیکێک دەزانن بۆ چارەسەریی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستاکەی تورکیا.

ئەحمەد تورك ڕایگەیاندووە، ئەوان ئەگەر بەدوای چارەسەریی کێشەکەوەن، دەبێ لە پرسی ماف و شوناسی کوردەکانەوە دەستیان پێ کردبا.

 

نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی
پێت نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی
لەهەولێر 540 یەکە بەسەر کەس و کاری شەهیدان دابەشکرا
دوات لەهەولێر 540 یەکە بەسەر کەس و کاری شەهیدان دابەشکرا
پەیوەندیدار