لەهەولێر 540 یەکە بەسەر کەس و کاری شەهیدان دابەشکرا



دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەولێر 540 یەکەی نیشتەجێبوونی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشکرد.

لە پلاتفۆرمێکدا لە شاری هەولێر کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادەبوو، سەدان یەکەی نێشتەجێبوون بەسەر وارسی شەهیداندا دابەشکرا.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، خزمەتکردنی ئێوە، ئەرک و شانازییە بۆ ئێمە، ئەم کارەی ئەمڕۆ ئەرکێکی زۆر بچووکە لە بەرانبەر ئەو قوربانییەی ئێوە بۆ گەل و وڵاتەکەتان داوە، هیچ شتێک ناتوانێت قەرەبووی قوربانیی ئێوە بکاتەوە، مەگەر خودا بەخۆی.

ئاماژەی بەوەشدا،  هەرچی بکەین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، هەر کەمە، بەڵام بەداخەوە لەبەر بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی، لەوانەیە نەمانتوانیبێت وەکوو پێویست لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویستدابین، هەوڵمان داوە ئەوەی پێمان بکرێت بیکەین بۆ ئاسانکردنی گوزەرانی ژیانی هاووڵاتییان بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان.

مەسرور بارزانی وتیشی،  هەرکەسێک لە هەر گوند و شارێکی پارێزگای هەولێر بێت لە شەڕی نەگریسی داعش شەهید بووبێت، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەینەوە کە ئینتیمای سیاسیی چییە سەر بە چ لایەن و حیزب و باوەڕێکی سیاسییە، بەبێ جیاوازی بڕیاری ئەوەمان داوە یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هەموو شەهیدان دابین بکەین.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكوومی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، له ساڵی 2005 له هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە، و مۆڵەتی كاركردنی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق وەرگرتووە و له ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش لە ساڵی 2016 مۆڵەتی كاركردنی پێدراوە.

پڕۆسەی ئاشتی كورد و توركیا دەستپێدەكاتەوە
پێت پڕۆسەی ئاشتی كورد و توركیا دەستپێدەكاتەوە
فڕۆکەخانەی سلێمانی دامەزراندنی فەرمانبەر بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت
دوات فڕۆکەخانەی سلێمانی دامەزراندنی فەرمانبەر بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر