ئاماری تێکڕای بارانبارین بڵاوکرایەوە



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بارانبارینی لە باشوری کوردستان بڵاوکردەوە، زۆرترین باران لە کۆیە و کەمترین لە حاجی ئۆمەران بووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بە بڕی جیاواز لە سەرجەم ناوچەکانی باشوری کوردستان بارانباریوە.

لە هەولێر ٩.٦ ملیمەتر، سلێمانی ١٤.٩ ملیمەتر، دهۆک ٢.١ ملیمەتر، هەڵەبجە ملیمەتر ٢.٦، کەرکوک ٨.٨ ملیمەتر بارانباریوە.

زۆترین بڕی باران ٢٣.٥ ملیمەترە لە شارۆچکەی کۆیە باریووە، کەمترینیش لە حاجی ئۆمەران بووە کە ٠.٢ ملیمەتر بارانباریوە، لەبەرئەوەی زیاتر لە باران بەفری لێدەبارێت.

 

400 ملیارەكە كێشەی دیكەی بۆ دروستبوو
پێت 400 ملیارەكە كێشەی دیكەی بۆ دروستبوو
بەهێزترین سووپاكان لە 2023دا
دوات بەهێزترین سووپاكان لە 2023دا
پەیوەنیدر