فڕۆکەخانەی سلێمانی دامەزراندنی فەرمانبەر بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت



فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەلی کار دەرەخسێنێت بۆ دامەزراندنی چەند فەرمانبەرێک بەشێوەی (گرێبەست) بەپێ ی ئەم مەرج و بڕوانامە و پسپۆڕیانەی لای خوارەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشتیەوانی ئاسمانی بەشەکانی :

1. گەیاندنی فڕۆکەوانی .
2. بەشی خزمەتگوزاری زانیاری فڕۆکەوانی/ (AIS) .
3. بەشی چاودێری ئاسمانی / (ATC) .
4. نوسینگەی کەشناسی فڕۆکەوانی/ (Aviation Meteorological Office)

مەرج و ڕێنمایی یەکانی دامەزراندنی فەرمانبەر بەشێوەی( گرێبەست):
مەرجە گشتی یەکان :
أ‌. پێویستە سەرجەم داواکاران (ڕەگەزی نێر) بن، بەهۆی ئەوەی دەوامی فڕۆکەخانە شەو و ڕۆژی (٢٤) کاتژمێرییە.
ب‌. پێویستە تەمەنی داواکار لە دایکبووی ساڵی (1995) کەمتر نەبێت .

1. مەرجەکانی وەرگرتنی داواکاری بۆ بەشی (گەیاندنی فڕۆکەوانی) پێویستە هەڵگری یەکێک لەو بڕوانامانەی لای خوارەوە بێت :-
أ‌. بکالوریوس ئەندازیاری گەیاندن .
ب‌. بکالوریوس ئەندازیاری گەیاندن و کۆمپیوتەر .
ت‌. بکالوریوس ئەندازیاری کارەبای گشتی .
پ‌. پێویستە داواکار ئاستی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتای (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .

2. مەرجەکانی وەرگرتنی داواکاری بۆ ( بەشی خزمەتگوزاری زانیاری فڕۆکەوانی/ (AIS) ) پێویستە هەڵگری یەکێک لەو بڕوانامانەی لای خوارەوە بێت :-
أ‌. بکالوریوس زانستی بیرکاری .
ب‌. بکالوریوس زانستی کۆمپیوتەر (IT) .
ت‌. بکالوریوس زانستی جیۆلۆجی .
پ‌. بکالوریوس ئەندازیاری ڕوپێووی .
ج‌. پێویستە داواکار ئاستی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتای (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .

3. مەرجەکانی وەرگرتنی داواکاری بۆ( بەشی چاودێری ئاسمانی / (ATC) ) پێویستە هەڵگری یەکێک لەو بڕوانامانەی لای خوارەوە بێت :-
أ‌. بکالوریوس زانستی کۆمپیوتەر (IT) .
ب‌. بکالوریوس زانستی بیرکاری .
ت‌. بکالوریوس زمانی ئینگلیزی (تەنها بۆ دەرچوانی ئامادەیی زانستی) .
پ‌. پێویستە داواکار ئاستی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەی (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .

4. مەرجەکانی وەرگرتنی داواکاری بۆ ( نوسینگەی کەشناسی فڕۆکەوانی/( Aviation Meteorological Office )
پێویستە هەڵگری بڕوانامەی :-
أ‌. بکالوریوس کۆلێژی زانست (فیزیک) بێت .
ب‌. پێویستە داواکار ئاستی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتای (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
5. پڕکردنەوەی فۆڕم لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تا (١٥/١١/٢٠٢٤) دەبێت.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن

 

لەهەولێر 540 یەکە بەسەر کەس و کاری شەهیدان دابەشکرا
پێت لەهەولێر 540 یەکە بەسەر کەس و کاری شەهیدان دابەشکرا
بۆچی منداڵان لەبەردەم باوکدا باشتر ڕەفتار دەکەن
دوات بۆچی منداڵان لەبەردەم باوکدا باشتر ڕەفتار دەکەن
پەیوەندیدار