بۆچی منداڵان لەبەردەم باوکدا باشتر ڕەفتار دەکەن



باوک هەندێک جار کاریگەری زیاتری لەسەر گەشەی منداڵ هەیە لە کاتێکدا دایکان زۆر جار بەدەست ڕەفتاری منداڵان و ڕەتکردنەوەی پابەندبوونیان بە یاساکان یان گوێگرتن لە ڕێنماییەکان دەناڵێنن، منداڵان بە ئامادەبوونی باوک زیاتر پابەند دەبن بە یاساکانەوە.

بۆچی منداڵەکان باشتر ڕەفتار دەکەن کاتێک باوکیان ئامادەیە؟

لە وەڵامدا دەڵێین چونکە کاریگەری باوک بەهێزترە، هەندێک کات منداڵ ڕێنماییەکانی دایکی پشتگوێ دەخات، وەک ئەو یاسایانەی کە بۆی دادەنێت، وەک کاتی خەوتن یان شوشتنی ددانەکانی، بەڵام ئەو سەرسوڕمانەی کە زۆرێک لە دایکان ڕووبەڕووی دەبنەوە ئەوەیە کە کاتێک دەگەڕێنەوە دوای ماوەیەکی کەم لە دوورکەوتنەوە و منداڵەکە لای باوکیان بەجێدەهێڵن، ماڵەکە زۆر ئارامتر و ڕێکخراوترە لەوەی چاوەڕێیان دەکرد، بۆی دەردەکەوێت کە منداڵەکە گوێڕایەڵ بووە بەو یاسایانەی باوکی داناوە ڕەفتارەکانی زۆر نایاب بووە.

زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە کاریگەری باوک لەسەر منداڵ لە کاریگەری دایک زیاترە، تەنانەت بە جۆرێک ئەو جیاوازیە هەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕەفتاریان دەگۆڕێت، ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە شێوازی پەروەردەکردنی باوک بە بەراورد لەگەڵ شێوازی دایک بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرترە.

دەبێت ئەوە بزانین هەر ئەو جیاوازییەی لە لێپرسینەوە لە یاساکان، و پێدانی سەربەخۆیی گونجاو لەگەڵ تەمەنی منداڵەکاندا،  ئازادی، کاریگەرترین ڕەفتارە لای منداڵەکە.

منداڵان زیاتر گرنگی بەو شتانە دەدەن کە باوکیان دەیکات و چی دەڵێت بە بەراورد بە دایکیان، ئەمەش کاریگەری زیاتری لەسەر ڕەفتارەکانیان دەبێت.

بۆچی منداڵ لەگەڵ باوک باشتر ڕەفتار دەکات؟

منداڵان زیاتر هاوکاری و پابەندبوون بە باوک نیشان دەدەن نەک لەگەڵ دایک. ماڵپەڕی بابی شیک کۆمەڵێک هۆکار دەخاتە ڕوو کە کاریگەرییان لەسەر منداڵەکە دەبێت و وا دەکات باشتر وەڵامی باوکەکەدا بداتەوە کاتێکی خۆش بەسەر ببات، لەوانە:

 

1-کات: لە زۆرێک لە خێزانەکاندا دایک کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکان بەسەر دەبات وەک لە باوک، ئەمەش وای لێدەکات زیاتر هەست بە ڕەفتارە سەختەکان بکات تەنها لەبەر ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەڵیان بەسەر دەبات.

جگە لەوەش باری سۆزداری کاریگەری دەبێت، بەو پێیەی دایکەکە کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکاندا بەسەر دەبات جگە لە بەرپرسیارێتیەکانی تر، ئەگەری زیاتر هەست بە ماندوێتی دەکات، هەروەها ڕەنگە کارلێکی ئەرێنی بۆی قورس بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕەفتاری منداڵەکە دەبێت.

سەبارەت بە باوک، کە ڕەنگە کاتێکی کەمتر بەسەر ببات، بوونی ئەو بۆ منداڵەکان دەبێتە شتێکی نوێ و کارلێکی ئەرێنی زیاتر دروست دەکات.

 

2- شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ: شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی منداڵ لەگەڵ هەر دایک و باوکێک. منداڵان توانای خۆگونجاندنیان هەیە و ئەگەر شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ لە نێوان دایک و باوکدا جیاواز بێت، ئەوا هەڵسوکەوتی منداڵەکان بەو پێیە جیاواز دەبێت.

 

3-دایک و باوکی بەهێز: زۆربەی دایکان مەیلیان هەیە سنوورێکی پتەو دابنێن بەڵام زۆر دانوستان لەگەڵ منداڵەکان دەکەن و هەندێکجاریش پاشەکشە دەکەن، لەکاتێکدا زۆربەی باوکەکان توند و تیژن و ڕێگە بە دانوستان نادەن منداڵان زیاتر بەرەنگاری دایک دەبنەوە و زیاتر پابەند دەبن بە باوکەوە،بە شێوەیەکی تر ، ڕەنگە دایک نەرم و نیان بێت و باوک هاوکاری منداڵەکان بکات لە دانانی سنوورەکاندا منداڵەکان بە شێوەیەکی جیاواز وەڵامی هەر دایک و باوکێک دەدەنەوە، و سوود لە نەرمی دایکەکە وەردەگرن بۆ دروستکردنی پشێوی زیاتر لە هەمان کاتدا پابەند دەبن بەو سنوورانەی کە لەگەڵ باوکەکەدا دایانناوە . ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە چاودێری کاریگەری شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ بکرێت لەسەر ڕەفتاری منداڵەکە بۆ ئەوەی  بەپێی پێویستی ڕێکبخرێت.

4- کاریگەریی زمانی جەستە لەسەر منداڵ: هەڵسوکەوتی منداڵ ڕاستەوخۆ کاریگەر  دەبێت بەهۆی کارلێککردنیان لەگەڵ گەورەکان,کاتێک منداڵ یەکێک لە دایک و باوکی دەبینێت کە زەردەخەنە دەکات، ئەوا مەیلی ئەوەی هەیە بە هەمان جۆش و خرۆش و ئاسوودەیی وەڵام بداتەوە, بە پێچەوانەوە ئەگەر دایک و باوکەکە سترێس یان دڵتەنگ بوو، زۆرجار منداڵەکە بە هەمان هەست و سۆزی نەرێنی وەڵام دەداتەوە. لێرەوە دەربڕینی دەموچاو و زمانی جەستەی باوک یان دایک کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هەڵسوکەوتی منداڵەکە جێدەهێڵێت، بەو پێیەی منداڵان مەیلیان هەیە لاسایی ئەو شتانە بکەنەوە کە لە کارلێکی ڕۆژانەیاندا دەیبینن. لەبەرئەوەی وزەی دایک لە ڕۆژدا لەگەڵ گرنگیدان بە منداڵەکان و ماڵ و کاردا ماندوو دەبێت، کارلێک و دەربڕینەکانی ماندووکەر و گرژن، بە پێچەوانەی.

 

5- هەستی دڵنیایی: منداڵ بە تایبەتی دایک بە پەناگەیەکی سەلامەت دەزانێت، ئەمەش یارمەتی دەرە لە دروستکردنی هەستێکی پارێزراو بۆ منداڵەکە.

دایک بە سروشتی خۆی توانای ئەوەی هەیە زیاتر لە منداڵەکە و هەستەکانی تێبگات، منداڵەکە هەست دەکات کە دەرفەت هەیە دەربڕینی هەستەکانی بە شێوەیەکی سەلامەتتر. بۆیە ڕەفتاری سەخت لەلایەن منداڵەوە هەندێک جار بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەست بە سەلامەتی دەکات و دەتوانێت بەبێ ترس خۆی بسەلمێنێت.

پێویستە دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکەدا قسە بکەن بارودۆخەکان هەڵبسەنگێنن بۆ ئەوەی لە هەست و بیرکردنەوەکانی تێبگەن . پرسیارکردن لێی دەربارەی ئەو شتانەی کە حەزی لێیە لە بەسەربردنی کات لەگەڵ باوکیدا و چۆن هەست دەکات کاتێک لەگەڵ دایکیدایە. لە هەمان کاتدا دروستکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی کاتێک دایکەکە ئامادەیە، دەتوانرێت ڕەفتاری باشی منداڵەکە بەهێز بکرێت لەکاتی کارلێککردن لەگەڵ دایکەکەدا بە ستایشکردنی و هاندان و یاریکردن لەگەڵیدا.

فڕۆکەخانەی سلێمانی دامەزراندنی فەرمانبەر بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت
پێت فڕۆکەخانەی سلێمانی دامەزراندنی فەرمانبەر بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت
ئەو میوە تەندروستانە چین کە شەکریان کەمە؟
دوات ئەو میوە تەندروستانە چین کە شەکریان کەمە؟
پەیوەندیدار