میلیشیاکانی عێراق: بە درۆن هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل



گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق نزیک لە ئێران ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی سەربازیی لە بەرزاییەکانی گوڵان.

“بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” کە ژمارەیەک گرووپی چەکدار نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە بەرزاییەکانی گوڵان.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکانیان لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان، ئەنجامداوە و تا ئەو کاتەش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە بەردەوام بێت، ئەوانیش بەردەوام دەبن لەسەر هێرشەکانیان.

تا ئێستا گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق نزیک لە ئێران چەندین هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و مەتری هەیە کە ئەو سەرکێشییە، عێراق ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بکاتەوە.

نرخی زەوی لە بەغدا گڕ دەکاتەوە
پێت نرخی زەوی لە بەغدا گڕ دەکاتەوە
بزوتنەوەی گۆڕان هەڕەشەی دەرکردن لە دانا عەبدولکەریم دەکات
دوات بزوتنەوەی گۆڕان هەڕەشەی دەرکردن لە دانا عەبدولکەریم دەکات
پەیوەندیدار