دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



بڕیارە دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆبێتەوە کە لەسەر نرخی ئەو نەوتەی لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، تۆمارکراوە.

بە پێی خشتەی دادگای فیدراڵی، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە داگاکە دانیشتنی یەکەم لەسەر سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن 102 هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکە لەسەر ناڕەوایی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت، نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە 500 دینار دیاریکراوە، بەڵام لە شارەکانی عێراق 150 دینارە، بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا 100 هەزار دینارە.

لە سکاڵادا داواکراوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبکرێت بەوەی بە یەکسانی و دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت و نەوتیان بە هەمان نرخی شارەکانی دئکەی عێراق پیبدرێت.

سکاڵای ئەو هاووڵاتییانە لەسەر هەریەک لە سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە.

پاراستنی پێست لە پیربوون و نهێنی گەنج مانەوەی 
پێت پاراستنی پێست لە پیربوون و نهێنی گەنج مانەوەی 
بەئامانجگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە قەیرانی ئابووری جیهانی لێدەکەوێتەوە
دوات بەئامانجگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە قەیرانی ئابووری جیهانی لێدەکەوێتەوە
پەیوەندیدار