بەئامانجگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە قەیرانی ئابووری جیهانی لێدەکەوێتەوە



سەرباری هەڕەشە توندەکەی بنیامین ناتانیاهۆ و بەرپرسانی وڵاتەکەی کە دەڵێن گورزێکی بەهێز و بوومەلەرزەئاسا لە ئێران دەوەشێنن، بەڵام ترس لە کاریگەرییەکانی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوەی تاران، هەڕەشەی ئیسرائیلی سنووردار کردووە، بەتایبەتی بەهۆی ترسی ئەو کاریگەرییە ئابوورییە وێرانکەرانەی کە لەوانەیە لە ئەنجامی ئەو هێرشەوە بێتە ئاراوە.
دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەرەتای ئەم مانگە کە ئێران بە هۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حزبوڵای لوبنانییەوە کردیە سەر ئیسرائیل، هەموولایەک چاوەڕێی وەڵامی تەلئەبیب بوون.
سەرەتا کاردانەوەی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل لە 3 سیناریۆدا سنووردار بوو:
*ئیسرائیل وەڵامێکی دەست بەجێی دەبێت و ڕاستەوخۆ شوێنە سەربازییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج.
*ئیسرائیل ئامانجە ئابوورییەکانی وەک دامەزراوەکانی نەوت و گاز بۆردومان بکات.
*سیناریۆی سێیەم کە توندترین سیناریۆیە، ئەوەیە کە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
چاودێران پێیان وایە ئیسرائیل بە هێرشێکی سەربازیی زووتر ڕازی نابێت، ئەمەش سیناریۆی یەکەم ڕەتدەکاتەوە، زۆرجار پەنا بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئابوورییەکان دەبات، و دەست بۆ بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران نابات، بەڵام بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکان ڕەنگە نەک تەنها بۆ ئێران و ئیسرائیل لێکەوتەی هەبێت، بەڵکو ڕەنگە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بگرێتەوە.
ئیسرائیلییەکان لە ڕێگەی لێدوانی بەرپرسەکانیانەوە دەیانەوێت وەڵامدانەوەیان بۆ لێدانی ئێران توند بێت، ئەمەش ڕەنگە دەرگای فراوانبوونی ململانێکانی ناوچەکە بکاتەوە و دۆخەکە بکاتە شەڕێکی ناوچەیی کە کاریگەری لەسەر چەند لایەنێک هەبێت.
لە لایاکی تریشەوە ئێران ترسی خۆی دەربڕی لەوەی ئیسرائیل دامەزراوە ئابوورییەکانی بکاتە ئامانج، بۆیە لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە ئەمریکای ئاگادار کردەوە کە ئەگەری هەیە ئەمە ڕووبدات.
هەموو ئەگەرەکان بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕەت دەکەنەوە، چونکە ئەمە دەتوانێت کاردانەوەیەکی زۆر گەورەی ئێرانی لێبکەوێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری ئەوە هەیە کە ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگەیی کە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە ئەمە جگە لە سەخت بوونی دەست گەیشتن بەم ئامانجە و نەبونی توانای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کە زۆربەیان لە قووڵایی نزیکەی 100مەتر لە ژێر زەویدا دروستکراون بەمەش ئیسرائیل مووشەکی نییە کە بتوانێت بچێتە ناو ئەم قووڵایی قەڵایە.

زۆرترین ئەگەرەکان ئەوەیە کە ئیسرائیل دامەزراوە ئابوورییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، بە تایبەتی ئەو دامەزراوە نەوتی و گازانەی کە ئێران تێیدا زۆرە و بە سەرچاوەی سەرەکی سامان بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت.
دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە زۆر شوێنی وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە و لە نێوان بیرە نەوتییەکان، بۆریەکان، پاڵاوگەکان، بەندەرەکان، تێرمیناڵی هەناردەکردن و وێستگەکانی پترۆکیمیایی جیاوازن. ئێران زیاتر لە 208 ملیار بەرمیل یەدەگی سەلمێنراوی هەیە. توانای بەرهەمهێنانی ئێران لە ساڵی 2023دا دەگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لەو ڕێژەیەش نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرێت کە زۆربەیان بۆوڵاتی چینە.
نیازی ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران دەبێتە هۆی گێژاوی ئابووری توند بۆ ئێران، بەتایبەتی کە لەژێر ڕۆشنایی گەمارۆکانی ڕۆژئاوادا کە ساڵانێکە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بە بارودۆخی ئابووری سەختدا تێدەپەڕێت. ڕەنگە ئامانجکردنی ئیسرائیل بەرەو دوورگەی خارگی ئێران بێت کە ئەو تێرمیناڵە لەخۆدەگرێت کە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی 90%ی هەناردەکردنی نەوتی ئێران.
ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دوورگەی خارگ و چالاکیی هەناردەکردنی نەوتەکەی تێکبدات، ئەمە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران بەشێکی زۆر لە داهاتەکانی بێبەش دەکات، بەو پێیەی ئێرانییەکان نیوەی بەرهەمی نەوتی خاویان هەناردە دەکەن و زیاتر لە 90%ی هەناردەکردنی نەوتیان دەچێتە چین، کە مانگانە نزیکەی دوو ملیار دۆلار بۆ ئەمە دەدات، کە دەکاتە نزیکەی 5% لە بەرهەمی گشتی ناوخۆی ئێران.
ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران بوەستێت، چین زیانی پێدەگات، بەڵام دەتوانێت لە هەناردەکارانی دیکە قەرەبووی پێداویستییە نەوتییەکانی بکاتەوە و نرخی نەوتی خاو بەرز دەبێتەوە، بەڵام کاریگەری زۆری نابێت، چونکە وڵاتێک هەیە بتوانێت قەرەبووی کەمی نەوتی ئێران بکاتەوە، بە سەرنجدانێک کە سعوودیە و ئیمارات توانای بەرهەمهێنانی زیادەیان هەیە کە وایان لێدەکات قەرەبووی نەوتی ئێران بکەنەوە.
لە 3ی ئۆکتۆبەردا، ماڵپەڕی ترانک ترانکرز، بڵاویکردەوە کە کەشتییە بەتاڵەکانی نەوتی خاوی سەر بە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران دەستیان کردووە بە دوورکەوتنەوە لە دوورگەی خارگ، بەو مانایەی کە ئێران چاوەڕێی ئەوە دەکات ئیسرائیل دوورگەکە بکاتە ئامانج.

کاردانەوەی چاوەڕوانکراوی تۆڵەسەندنەوەی ئێران چی دەبێت لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیلدا؟

ئێران دامەزراوە نەوتییەکانی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج، دیارترینیان پاڵاوگەی حەیفایە لە باکور و پاڵاوگەی ئەشدۆد لە ناوەندەکە، ڕەنگە سەکۆکانی غازی دەریایی ئیسرائیلی وەک تەمار، لیڤیاتان و کرێش بکاتە ئامانج، ئەمەش گورزێکی بەهێز لە ئیسرائیل و ئابوورییەکەی.
ڕەنگە ئێران دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتانی کەنداو بکاتە ئامانج بە مەبەستی پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران.
ڕەنگە ئێران بەنیازی داخستنی گەرووی هورمز بێت لە دەروازەی کەنداو، کە زۆربەی بەرهەمی وڵاتانی کەنداو تێیدا تێدەپەڕێت.
لە ساڵی 2022دا ڕۆژانە بە تێکڕا 21 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و ئەگەر دابخرێت ئەوە قەیرانێکی گەورە نەک تەنها بۆ وڵاتانی ناوچەکە بەڵکو بۆ هەموو جیهانیش دروست دەکات، وەک نرخی نەوتی خاو بەرزدەبیتەوەجبۆ زیاتر لە 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هەرچەندە ئەم ڕێوشوێنانە زیانی ڕاستەوخۆ بە ئیسرائیل ناگەیەنن، بەڵکو بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە زیان بە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەگات.

دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێت دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
داوا دەکرێت سوودی پارەدانان لە بانکەکان زیادبکرێت
دوات داوا دەکرێت سوودی پارەدانان لە بانکەکان زیادبکرێت
پەیوەندیدار