سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانین



سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تەواوكراون و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەنددەبن.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە کەناڵ 8ی رایگەیاند، رەزامەندی دراوە بە دابینكردنی 13 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری سلێمانی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا و هەزار و 755 كەس لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی سوودمەنددەبن.

دەشڵێت:”هەموو شتێكمان ئامادەكردووە بەڕێوەبەرایەتییەكان سەرجەمیان ناوی فەرمانبەرانیان ئامادەكردووە و رەوانەی وەزارەتەكانی خۆیانیان كردووە و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكرێنەوە، داوا دەكەین ئەنجومەنی وەزیران ناوەكانمان بۆ بگەڕێننەوە و دەست بە دابەشكردنی زەوی بكەین:.

سەبارەت بە شوێنی دابەشکردنی زەوییەکان وتیشی: شوێنی دابەشكردنی زەوییەكان دەكەونە سنووری تاسڵوجە و تانجەرۆ و سۆتكەوە.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانین
پت سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانین
جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: دانا ئەحمەد مەجید بە هیچ شێوەیەک رێکخەری گشتی نییە
دوات جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: دانا ئەحمەد مەجید بە هیچ شێوەیەک رێکخەری گشتی نییە
پەیوەندیدار