زۆر كەس بەردەوام دەست و پێیەكانیان ساردن ، تەنانەت هەندێك جار لەوەرزی هاوینیشدا ڕووبەڕووی ئەو دۆخە دەبنەوە، پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی جومگە و ئێسك، باس لە هۆكارەكانی ئەو ساردییە دەكات.
كەمی ڕێژەی خوێن و ماددەی ئاسن
كەمی ڕێژەی ڤایتەمین بەتایبەت B12
تەمەڵی غوددەی پەریزادە _دەرەقی
لاوازی جەستە بەهۆی كەمبوونەوەی چەوری ژێر پێست
دیاردەی ڕاینۆید كە دەبێتە هۆی گۆڕان ڕەنگی پەنجەكان لەوانەیە هۆكارەكەی یەكێك بێ لە نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەكان
تێكچوونی هۆڕۆمۆنی ژێرخامە ڕژێن_pituitary
نەخۆشی شەكرە
سستی گورچیلەكان
تێبینـی: هەركاتێك هەستت بە ساردی پەلەكانت كرد یاخود هەستت بە گۆڕانی رەنگی پەنجەكانت كرد لەكاتی بەركەوتن بە سەرما,ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم بكەی بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیت.
دكتۆر هێمن مەحموود ئاغا، دكتۆرا لە نەخۆشییەكانی جومگە و ئێسك و ڕۆماتیزم و فەقەرات