چەند فەرمانگەیەك كارەكانیان تا دوای هەڵبژاردن ڕادەگرن



چەند فەرمانگەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەنەوە، كە تا دوای هەڵبژاردن کارەکانیان ڕادەگرن و بۆ مامەڵە سەردانیان نەكەن.

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی ماوەت ئاگاداری هاووڵاتیانی سەر بە سنوری فەرمانگەکە دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی یەک شەمە واتە سبەینێ‌ ٢٠٢٤/١٠/١٣ تاوەکو بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٢ هیچ هاووڵاتییەک سەردانی فەرمانگەکەمان نەکەن، لەبەرئەوەی ئیشوکاری فەرمانگەکەیان ڕادەگیرێت تا ئەو بەوارە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی سێ‌ شەممە ٢٠٢٤/١٠/٢٣ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی شارباژێڕ ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، “لە ڕۆژی یەک شەممە واتە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/١٣ تاوەکو بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٢ هیچ هاووڵاتییەک سەردانی فەرمانگەکەمان نەکات لەبەرئەوەی ئیشوکاری فەرمانگەکەمان ڕادەگیرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئەو بەوارەی ئاماژەیان پێ کردووە هاووڵاتیان سەردانیان نەكەن و لە بەواری ٢٠٢٤/١٠/٢٣ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا
پێت کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا
“ژینگەی پاک واتە ژیانێکی تەندروست”
دوات “ژینگەی پاک واتە ژیانێکی تەندروست”
پەیوەندیدار